روانگه‌ی سوری: 140 كه‌س به هۆی بۆردوومانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه له حه‌له‌ب كوژران وبرینداربوون
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن گه‌ڕه‌كه‌كانی (فورقان و مارتینی و مه‌شارقه و مه‌ردیان) و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوپای سوریایان بۆردوومان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه "به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 120 كه‌سی تریش برینداربوون كه ژماره‌یه‌كیان ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ كه‌متره".
ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌بێت هێزه‌كانی سوپای سوریا و چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی له شه‌ڕێكی قورسدان و هه‌ردوولا هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و شاره ده‌ده‌ن.
خه‌ندان
