سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا: پێویسته تۆنی بلێر له‌دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بكرێت
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كۆربین، دوای راپۆرته‌كه‌ی چیلكۆت دێت كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بوو ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كانی به‌ریتانیا له‌شه‌ڕی عیراق له‌ساڵی 2003، كه چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 6ی ئه‌م مانگه بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سایتی رۆژنامه‌ی (The Northern Echo)ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ڕاسته‌وخۆی رۆژنامه‌كه‌دا كه ئایا پێویسته تۆنی بلێر له‌سه‌ر داگیركردنی عیراق دادگایی بكرێت، رایگه‌یاندووه "ڕاپۆرته‌كه‌ی چیلكۆت شه‌رعیه‌تبوونی جه‌نگی عیراق ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه‌و به‌رای من دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته ڕێگای پێبدرێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ، كه كرده‌وه‌ی دوژمنكارییه، دادگایی بكات".
تۆنی بلێر، له‌ماوه‌ی ساڵانی 1997-2007 دا سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بووه له پشكی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه رایگه‌یاندووه كه به‌رپرسیارێتی ته‌واوی بریاره‌كانی هه‌ڵده‌گرێت.
راپۆرته‌كه‌ی چیلكۆت، به‌وردی باس له بڕیاره‌كانی به‌ریتانیا ده‌كات له‌هێرشكردنه‌سه‌ر عیراق‌و پشتی به‌ستووه به هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه، لێكۆڵینه‌وه‌كه حه‌وت ساڵ كاری له‌سه‌ر كراوه‌و زیاتر له‌دوو ملیۆن‌و 500 هه‌زار وشه ده‌بێت.
سێر جۆن چیلكۆت (77 ساڵ)، به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه‌كه سه‌باره‌ت به‌كاتی راگه‌یاندنی بڕیاری هاوسه‌نگه‌ربوونی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا له‌شه‌ڕی عیراق، وتی "له‌كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌ریتانیا به‌ر له ماندووبوونی رێگه ئاشتیانه‌كان بۆ چه‌كدانان (مه‌به‌ست لێی چه‌كدانانی حكومه‌تی پێشووی عیراقه) بڕیاری چوونه ناو داگیركردنی عیراقی داوه، چالاكیی سه‌ربازی له‌و كاته‌دا دوایین بژارده نه‌بووه".
به‌بڕوای چیلكۆت، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا به ئه‌نقه‌ست موباله‌غه‌ی له‌مه‌ترسییه‌كانی سه‌دام حسێندا كردووه‌و تۆنی بلێر گوێی نه‌داوه به‌و هۆشدارییانه‌ی له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی هه‌نگاوی سه‌ربازییه‌وه ئاڕاسته‌ی كرابوون، زیاتر پشتی به‌بڕواكانی خۆی به‌ستووه وه‌ك له وردیی بڕیاری ده‌زگاكانی هه‌واڵگریی.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "بڕیاره‌كان سه‌باره‌ت به تواناكانی عیراق ... به‌بێ پشتڕاستكردنه‌وه به‌دڵنیاییه‌كی زۆره‌وه نیشاندراون".
لێكۆڵینه‌وه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه ئیداره‌ی جۆرج بۆش (سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا) چه‌ندینجار راوێژی به‌ریتانیای پشتگوێخستووه بۆ چاودێریكردنی عیراق دوای داگیركردنی، له‌نێویدا به‌شداریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و شێوازی كۆنتڕۆڵكردنی پاره‌ی نه‌وتی عیراق.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه به دیاریكراوی ره‌خنه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌گرێت،و ته‌واوی پڕۆسه‌كه‌ش به‌شكستێكی ستراتیجی وه‌سفده‌كات.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی چیلكۆت، ئێران، كۆریای باكور و لیبیا له‌رووی مه‌ترسیی چه‌كی ناوه‌كی، كیمیایی‌و بایلۆجییه‌وه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ عیراقدا مه‌ترسییان زیاتر بوو، لیژنه‌ی هاوبه‌شی هه‌واڵگریی به‌ریتانیا له‌و باوه‌ڕه‌دابووه عیراق دوای پێنج ساڵ له هه‌ڵگرتنی سزا ئابورییه‌كانی سه‌ری ئه‌وكات توانای دروستكردنی كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانی چه‌كی ده‌بوو.
دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه، جێرمی كۆربین به‌ناوی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیاوه سه‌باره‌ت به‌بڕیاره‌كانی بلێر بۆ چوونه ناو شه‌ڕی عیراق داوای لێبوردنی كرد، جه‌ختیكرده‌وه كه بڕیاره‌كانی بلێر "په‌ڵه"یه‌كه به‌سه‌ر پارته‌كه‌یانه‌وه.
تۆنی بلێر، له‌ساڵی 1953 له‌شاری ئه‌دنبه‌ره‌ی سكۆتله‌ندا له‌دایك بووه‌و له‌زانكۆی ئۆكسفۆرد یاسای خوێندووه.
خه‌ندان
