سویسرا جلى نقابی له موسڵمانان قه‌ده‌غه كرد
ئه‌و یاسایه كه له‌رێگه‌ى راپرسییه‌وه په‌سند كرا و له ساڵى 2013 هه‌رایه‌كی زۆرى نایه‌وه، له ویلایه‌تى تیسینۆ له‌باشوورى سویسرا كه زمانى ئیتاڵى زمانى فه‌رمى ویلایه‌ته‌كه‌یه، ده‌ستكرا به جێبه‌جێكردنى.
راپۆرته میدیاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، دوو كه‌س له شارى لۆكارنۆ وه‌ك ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕینێك یاساكه‌یان پێشێل كردووه.
سایتى "سویس ئینفۆ" بڵاویكرده‌وه، دوو كه‌س كه یه‌كێكیان ئافره‌تێكى سویسری بووه و ئه‌وى دیكه‌ش پیاوێكى سه‌رمایه‌دارى فه‌ڕه‌نسى_جه‌زائیرییه، یاساكه‌یان پێشێل كردووه، له به‌رامبه‌ریشدا پۆلیس هه‌ردووكیانى سزا داوه.
سزاى دارایی پێشێلكردنى ئه‌و یاسایه، له نێوان 100 تا 10 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكییه. دانیشتووانى ویلایه‌تى تیسینۆ نزیكه‌ى 350 هه‌زار كه‌سن، رێژه‌ى موسڵمانانیش ده‌گاته نزیكه‌ى 2% له‌و ویلایه‌ته.
پێشتر فه‌ڕنسا له ساڵى 2010 وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتى ئه‌وروپى، جلى نیقابى قه‌ده‌غه كرد.
