باره‌گاى كۆنگریسى ئه‌مریكا داده‌خرێت

 باره‌گاى كۆنگریسى ئه‌مریكا داده‌خرێت
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مریكا، رای ده‌گه‌یه‌نن، باره‌گاى كۆنگریسى ئه‌مریكا له‌ واشنتۆنى پایته‌خت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی داخرا و رێكارى ئه‌منیش گیراوه‌ته‌ به‌ر.

پۆلیسی ئه‌مریكا، راى ده‌گه‌یه‌نێت، داخستنى باره‌گاى كۆنگریس، به‌هۆكارى ئه‌منى بووه‌.

جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ چه‌ند رێكارێكى ئه‌منى توند گیراوه‌ته‌ به‌ر، داواش له‌ كارمه‌ندان و میوانه‌كان ده‌كه‌ن خۆیان حه‌شار بده‌ن.

هه‌رچه‌نده‌ تائێستا هۆكارى راسته‌قینه‌ى پشت ئه‌و رێكاره‌ ئه‌منییه‌ به‌ فه‌رمى ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام گومان ده‌كرێت ئافره‌تێك به‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ رۆشتبێته‌ ژووره‌وه‌ى باره‌گاكه‌ كه‌ دامه‌زراوه‌ى ده‌ستوورى یه‌كه‌مه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.








باسنيوز
Top