فه‌رمانده‌یه‌كى ده‌ستگیركراو نهێنى په‌یه‌وه‌ندى داعش له‌گه‌ڵ سوریا و ئێران ئاشكرا ده‌كات
رۆژنامه‌ى " ئه‌لجه‌ریده"ـه‌ى كوه‌یتى، له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى باڵاى ئه‌منى كوه‌یت بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه ناوى فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى داعش و ره‌گه‌زنامه و میكانیزمى كاركردنیانى ئاشكرا كردووه، هه‌روه‌ها بووندى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه هه‌واڵگرییه‌كانیش.
به‌رپرسان، "ئه‌بوو توراب"ـیان به "نێچیرێكى گرانبه‌ها" وه‌سف كردووه، ده‌شڵێن :" ئه‌و تۆمه‌تباره و دایكیشى به‌ناوى (حسه محه‌مه‌د) كه به‌یه‌كه‌وه ده‌ستگیر كران، خه‌زێنه‌یه‌كی باشى پڕ له زانیارى هه‌واڵگرین كه فه‌رمانده‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعشیان سه‌رسام كردووه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، "ئه‌بوو توراب" چۆنێتى به‌قاچاخ بردنى نه‌وت له لایه‌ن داعش و دواتر فرۆشتنى له بازاڕى ره‌شى ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها بازرگانه جیهانییه‌كانى، روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش واى كردووه، كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخى نه‌وت درووست بكات و نرخه‌كه‌ى دابه‌زێنێت، گوتیشیان :" ناوى چه‌ندین لایه‌نى ئاشكرا كردووه كه نه‌وتى داعشیان له بازاڕه‌كانى جیهان ساغ كردووه‌ته‌وه، چونكه خۆى یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ى به‌رپرس بووه له هه‌نارده‌ى نه‌وتى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش له عێراق و سووریا".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌درێـت، كه لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستكه‌وتنى زانیارى زیاتر كه به‌نه‌خشه‌رێگاى شه‌ڕى داعش دانراوه، به‌تایبه‌ت كه هه‌ندێك زانیارى ناوخۆیی رێكخراوه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه، پێشتر هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و زانیاریانه‌یان نه‌زانیوه.
باسنيوز
