ئه‌ڵمانیا یاسایه‌كی نوێی بۆ پێدانى مافى په‌نابه‌رى ده‌ركرد
ئه‌و ده‌قه‌ى كه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دوێنێ پێنجشه‌مه 7ى ته‌مووزى 2016 بڕیاریدا، به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى پیران په‌سندى بكات، یه‌كه‌م یاسایه له‌و جۆره له لاتێكدا كه ساڵى پار ژماره‌ى پێوانه‌یی بڕى له وه‌رگرتنى په‌نابه‌راندا.
بڕگه‌كانى ئه‌و یاسایه له نیسانى رابردوو ئاشكرا كرا، له‌و رێكارانه‌ى كه ده‌سه‌ڵاتداران له‌مه‌به‌دوا ده‌یگرنه‌به‌ر، دیاریكردنى شوێنى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه داواى مافى په‌نابه‌رێتى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له‌سه‌ر خاكى ئه‌ڵمانیا دابه‌شیان بكه‌ن، له ئه‌گه‌رى پێشێلكردنى ئه‌و یاسایه‌دا، ئه‌وانه‌ى داواى مافى په‌نابه‌رێتییان كردووه رووبه‌ڕووى سزا ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ك به پێی یاساكه، ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه هه‌وڵى ته‌واو بده‌ن بۆ خۆتێكه‌ڵكردن، به‌تایبه‌ت فێربوونى زمانى ئه‌ڵمانى " فێربوونى زمانى ئه‌ڵمانى پێویسته" وه‌ك له یاساكه ئاماژه‌ى پێدراوه.
به‌ڵام له‌باره‌ى كاركردنى په‌نابه‌ران، له یاسا نوێیه‌كه‌دا به‌شێكى تایبه‌ت ده‌كرێته‌وه بۆ ئاسانكاریكردن و دۆزینه‌وه‌ى كار بۆ په‌نابه‌ران، ئه‌وانه‌ش كه راهێنانیان پێده‌كرێت، مۆڵه‌تى نیشته‌جێبوونى كاتی‌یان پێده‌به‌خشرێت تا ماوه‌ى راهێنانه‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كار بدۆزنه‌وه، به‌م دواییانه‌ش، ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، هه‌ركام له‌و په‌نابه‌رانه راهێنانه‌كه‌یان واز لێبهێنن، مافى په‌نابه‌رێتیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌رلین، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه داواى 8 ملیار یۆرۆ له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خه‌رجى ئه‌مساڵى په‌نابه‌رانى پێ دابین بكه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه.
باسنيوز
