لە ئەمەریكا 2400 پزیشك بەهۆی دەستدرێژی سێكسیەوە سزا دراون

 لە ئەمەریكا 2400 پزیشك بەهۆی دەستدرێژی سێكسیەوە سزا دراون
لێكۆڵینەوەكانی دەزگای "ئاتلانتیا جورنال"ی ئەمەریكی لەبارەی دەستدرێژیی سێكسی لە نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە لەلایەن پزیشكانەوە ماوەی ساڵێك بەردەوام بوو و ئاشكرا كرا كە زیاتر لە 2400 پزیشك سزا دراون.

ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" لە راپۆڕتێكدا بڵاوی كردەوە كە بۆ یەكەم جار بۆ ماوەی یەك ساڵ لێكۆڵینەوەی دەزگای " ئاتلانتیا جورنال" بڵاوكردەوە.

بەپێی راپۆڕتەكە؛ زیاتر لە 2400 پزیشك بەهۆی دەسترێژیی سێكسی بۆ سەر نەخۆشەكانیان سزا دراون.

بەپێی راپۆرتەكە؛ دەستەی پزیشكانی ویلایەتەكان كە چاودێریی پزیشكان دەكات؛ بە زیاتر لە نیوەی ئەو پزیشكانەی تۆمەتبارن بە دۆسیەی دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر نەخۆشەكان رێگەی داوە كە دۆسیەیان بە نهێنی بمێنێتەوە.







Top