لە مۆزەخانەی هۆلۆکۆست لە واشنتن‌دا شوێنک بۆ جینۆسایدکردنی شنگال تەرخان دەکرێ
(سه‌یدۆ چه‌تۆ) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: " لهسهردانمان بۆ ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مەریكا رۆژى 28-6ـى مانگى رابردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى مۆزه‌خانه‌ى به‌ناوبانگى هۆلۆكوست له واشنتن كۆبووینه‌وه و به‌ڵێنیان به‌ئێمه دا كه شوێنێكى تایبه‌ت به كاره‌سات و جینوسایدى شنگالیش له مۆزه‌خانه‌ى هۆلۆكوست دیارى ده‌كه‌ن .”
(سه‌یدۆ) گوتیشى" مۆزه‌خانه‌ى هۆلۆكوست له واشنتن به‌ناوبانگه و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكى كراوه له وڵاتان تێدا دانراوه و نمایش ده‌كرێن بۆ نمونه كاره‌ساتى رواندا و سریلانیوم و گرتوخانه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د له سووریاى تێدا بوو .
(سه‌یدۆ چه‌تۆ) زیاتر گوتیشى:" وێنه‌ى به‌ڵگه و دیكیومێنتى كاره‌سات و جینوسایدى شنگالمان گه‌یانده ده‌ست به‌رپرسانى مۆزه‌خانه‌كه به ڤیدیۆ و وێنه، تا له مۆزه‌خانه‌كه‌دا دابنرێن.
KDP
