گەورەترین ناوەندی پترۆکیمیایی ئێران ئاگری گرت

گەورەترین ناوەندی پترۆکیمیایی ئێران ئاگری گرت
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 2016 -7-6 گەورەترین ناوەندی پترۆکیمیایی لە شاری ماهشەهری سەر بە پارێزگای خووزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ئاگری تێبەر بووە.

هاوکات گرووپی چەکداریی جەیشولعەدڵ لە شارێکی سنووریی پارێزگای بەلووچستان، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سوپای پاساداران و چوار کەسیان کوشتووە.

بەپێی هەواڵ و زانیاری گرووپی جەیشولعەدڵ کە خۆیان بە گرووپێکی داکۆکاری مافی نەتەوەی بەلووچ، دوێنێ چوارشەممە لە شارێکی سنووریی پارێزگای بەلووچستان لە ڕۆژهەڵاتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران و بەو بۆنەوە چوار ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون

هاوکات لە شاری ئەهواز لە پاریزگای خووزستانیش کە بەشێکی زۆری دانیشتوانی لە نەتەوەی عەرەب پێکهاتوون، خەڵک دەستیان داوەتە خۆپیشاندان و سەرەنجام لە نیوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکاندا شەڕ و ئاڵۆزی ساز بووە و بەهۆی تەقەی هێزەکانی حکوومەت کەسێک کوژراوە و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون.

باس لەوە دەکرێت خەڵک و جەماوەری تووڕە هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلی هێزی پۆلیس و ئاگریان تێبەرداوە.

بەپێی سەرچاوەی نزیکە لە پارتی "بزووتنەوەی میللیی ئەلئەحواز"ی خووزستان باس لەوە دەکرێت ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە گەورەترین ناوەندی پترۆکیمیایی شاری "ماهشەهر" لە خووزستان ئاگری تێبەرد دراوە و زیانێکی زۆری مادیی پێ گەیشتووە.

هەرچەند سەرچاوە فەرمییەکانی حکوومەتی ئێران باس لەوە دەکەن بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە ئەو ئاگرە کەوتووەتەوە، بەڵام دەگوترێ خەڵک و جەماوەری ناڕازیی ئەو کارەیان ئەنجام داوە.











باسنيوز
Top