ئێران و شیعەكانی عێراق یەكەم رۆژی جەژنیان دیاریكرد
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگە عەلی سیستانی "رۆژی چوارشەممە 6-7-2016 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە". هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەمان رۆژی وەك یەكەم رۆژی جەژن دیاریكرد.
ئەو بڕیارە لەكاتێكدایە پێشتر سعودیە و وڵاتانی دیكەی سوننە هەمان رۆژیان وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریكردبوو، ئەو حاڵەتەش بەدەگمەن روودەدات كە شیعەكانی عێراق و ئێران و وڵاتانی دیكە لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی سوننە جەژن بكەن.
