دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئه‌تاتورك روویدا

دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئه‌تاتورك روویدا
كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگی‌ ته‌قه‌كردن له‌ نێو فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئه‌تاتورك له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵ بیستراوه‌ و دواتر ده‌نگی‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ش روویداوه‌.

به‌پێی‌ خه‌به‌ر تورك، سه‌ره‌تا له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئه‌تاتورك ده‌نگی‌ ته‌قه‌ بیستراوه‌ و دواتر دوو ته‌قینه‌وه‌ش روویداوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ تائێستا هۆكاری‌ ته‌قینه‌وه‌كان نه‌زانراوه‌ و هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌.

به‌پێی‌ میدیاكانی‌ توركیا له‌و رووداوه‌دا چه‌ند كه‌سێك برینداربوون، به‌ڵام ژماره‌یان نه‌زانراوه‌.


زانیاری‌ زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌...
Top