برێت مه‌كگۆرك: دوای مه‌نبه‌ج شاری ڕه‌ققه ئازادده‌كرێت
شه‌ڕڤانانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هێرشه‌كانیان گه‌یانده ناو شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج‌و له‌ئێستاشدا، شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان له‌گه‌ڵ داعش ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌وته‌ی فه‌رمانده سه‌بازیه‌كان به‌هۆی بوونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیه‌وه له‌كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ناوچه‌كه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆیته‌رز، برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانه‌ی دانیشتنێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكادا ووتی "ئێستا له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مه‌نبه‌ج-دا شه‌ڕێكی قورس به‌رده‌وامه، هه‌ركه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ته‌واوبوو، ئه‌وه خۆی هه‌لومه‌رجه‌كان بۆ رزگاركردنی ڕه‌ققه داده‌نێت".
پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئازادكردنی مه‌نبه‌ج له كۆتایی مانگی رابردوودا، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به‌پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی‌و ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌باكوری ره‌ققه ده‌ستپێكرد‌و چه‌ندین ناوچه‌یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی مه‌نبه‌ج، به‌هاوكاری فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان زیاتر له 28 رۆژه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا، ده‌یان ناوچه‌ی گرنگ‌و ستراتیژی ئازادكراون‌و له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووش‌دا، شه‌ڕڤانان به‌ته‌واوه‌تی گه‌مارۆی شارۆچكه‌كه‌یان دا.
چه‌ند رۆژێكه شه‌ڕی قورس له‌نێوان شه‌ڕڤانان‌و چه‌كدارانی داعش له‌ناو كۆڵانه‌كانی مه‌نبه‌ج چڕبووه‌ته‌وه.
ئامانجی رزگاركردنی مه‌نبه‌ج بریتییه له‌بڕینی ده‌ستڕاگه‌یشتنی چه‌كدارانی نوێ بۆ ناو داعش له‌خاكی سوریا به‌درێژایی سنوری توركیا كه له‌مێژه داعش ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ هاتوچۆكردنی چه‌كدارانی بیانی له ئه‌وروپاوه بۆ سوریا‌و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌كارهێناوه.
شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب دووه‌م گه‌وره‌ترین شارۆچكه‌ی سوریایه‌و له‌سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تییه كه شاری حه‌له‌ب‌و كانتۆنی كۆبانی‌و پارێزگای ره‌ققه‌و حه‌سه‌كه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و ده‌گاته سنوری عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش.
