ڕژێمی سووریا ١٢ هەزار کەسی بە ئەشکەنجە کوشتووە

ڕژێمی سووریا ١٢ هەزار کەسی بە ئەشکەنجە کوشتووە
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سووریاوە تا ئەمڕۆ، زیاتر لە ١٢ هەزار کەس لە نەیارانی ڕژێمی سووریا، بە ئەشکەنجە گیانیان لە دەست داوە.

بە گوێرەی ئامارێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە نێوان مانگی ئازاری ٢٠١١ تا حوزەیرانی ئەمساڵ ١٢ هەزار و ٥٩٦ کەس بە هۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد گیانیان لە دەست داوە کە ١٦٣یان منداڵ و ٥٣ کەسیشیان ئافرەت بوون. هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە ١٩ کەسیش لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و ١٥ کەسی دیکەش بە هۆی ئەشکەنجەی بەرەی نوسرە و ١٨ کەس لە ئەنجامی ئەشکەنجەی هێزەکانی پەیەدە گیانیان لە دەست داوە.










KDP
Top