نوێنەری سەرۆك بارزانی، لە كۆنگرەی پارتی ڕووسیای یەكگرتوو بەشداری كرد
رۆژی یەكەمی كۆنگرەی پارتی ڕووسیای یەكگرتوو كە بە ئامادەبوونی سەرۆكی پارتەكە (ڤلادیمیر پوتین)ـی سەرۆكی رووسیا دەستی بە كارەكانی خۆی كرد، تێیدا بانگهێشتی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك تاكە حزبێك لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاستدا كرا و، ئەمەیش پەیامێكی دیپلۆماسی و سیاسییە بۆ سەركەوتنەكانی سیاسەتی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە لەسەر دەستی (سەرۆك بارزانی) داڕێژراوە.
وتاری یەكەمی كۆنگرەكە لەلایەن سەرۆكی ڕووسیا (ڤلادیمیر پوتین) خوێنرایەوە، كە تێیدا ئاماژەی بە رەوشی سیاسی و سەقامگیریی جیهان كرد و ستراتیژییەتی ڕووسیایشی لەو بارەیەوە خستە ڕوو.
(دیمیتری مێدڤێدیڤ)ـی سەرۆكوەزیرانی ڕووسیا وتاری دووەمی لە رۆژی دەستپێكی كۆنگرەكەدا خوێندەوە. لێرەدا ئەوەی كە جێگای قسەلەسەركردنە ئەو باڵانسە دیپلۆماسییەی پارتی دیموكراتی كوردستان و (سەرۆك بارزانی)ـیە، كە لەلای وڵاتانی جیهان و خۆرهەڵاتی نێوەڕاست مەبەستە بۆ سەقامگیری و سیاسەت لە جیهانی نوێدا.
(سەرۆك بارزانی) و پارتیش بە یەكێك لە ئامرازە هەرە گرنگەكانی ئەم ناوچەیە دەبینرێت، هەرم لەم دیدگایەیشەوەیە كە هەر كۆبوونەوەیەكی سیاسی یاخود دیپلۆماسی هەبێت، دەبێت نوێنەرێكی پارتی تێدا بێت.
KDP
