بۆ یەکەم جار بەبێ بەشداریکردنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ٢٧ سەرکردەکەی وڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا كۆدەبنەوە

بۆ یەکەم جار بەبێ بەشداریکردنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ٢٧ سەرکردەکەی وڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا كۆدەبنەوە
پاش دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بۆ یەکەم جار بەبێ بەشداریکردنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ٢٧ سەرکردەکەی وڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجام دەدەن.

بەپێی راگەیەنراوێکی یەکێتی ئەوروپا کە لە ماڵپەری رەسمی یەکێتی ئەوروپا بڵاوکراوەتەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ئەنجامی ریفراندۆکەمەی بەریتانیا، ھاوکات لەگەڵ ئەمەشدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی تر دەکرێت لەوانە قەیرانی کۆچبەران، قەیرانی ئابوری ئەوروپا و ھەروەھا بواری ئاسایش و ئەمنی ئەوروپا و پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی ناتۆدا.

لەلایەکی ترەوە بڕیارە ھەر ئەمرۆ دەیڤید کامیرۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەجیاواز لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا لەبرۆکسل کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

بەپێ ی کارنامەی کۆبوونەوەی لوتکەی ٢٧ سەرکەردەکەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دوو رۆژ دەخایەنێت واتە رۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ئەم مانگە. رۆژی یەکەمی کۆبوونەوەکە کاتژمێر ٣ بەکاتی برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەستپێدەکات و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت و بۆ رۆژی دواتریش کۆبوونەوەکە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی دەستپێدەکاتەوە.

بەپێ ی راگەیەنراوێکی دیکەی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە (ناتۆ)، بڕیارە لە رۆژی یەکەمی کۆبوونەوەکەی ٢٧ سەرکردەکەی وڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا، جێنیس ستولنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆش ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت.
Top