سێ ته‌قینه‌وه‌ی‌ تر له‌ لوبنان روویاندا

سێ ته‌قینه‌وه‌ی‌ تر له‌ لوبنان روویاندا
كه‌مێك پێش ئێستا سێ ته‌قینه‌وه‌ی‌ خۆكوژی‌ له‌نزیك كه‌نیسه‌یه‌ك له‌ شارچكه‌یه‌كی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ لوبنان روویدا.

به‌پێی‌ سكای‌ نیوز ته‌قینه‌وه‌كان له‌ گۆڕه‌پانی‌ كه‌نیسه‌كه‌ روویداوه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كردووه‌ته‌ ئامانج كه‌ بۆ پشتیوانی‌ قوربانیانی‌ چوار ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌مان شارۆچكه‌ كوژران و برینداربوون.

چوار تەقینەوەی یەك لەدوای یەك بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر سنوری لوبنان روویانداو بە هۆیەوە پێنج كەس كوژران و 15 ی دیكە برینداربوون.

چوار تەقینەوەكه‌ی‌ به‌یانی‌ لە نزیك بنكەیەكی گومرگ لەناوچەی (القاع) لە رۆژهەڵاتی لوبنان كە دەكەوێتە سەر سنوری ئەو وڵاتە لەگەڵ سوریا روویانداوەو بەهۆیەوە پێنج كەس كوژران و 15 كەسی دیكەش برینداربوون.
Top