چوار ته‌قینه‌وه یه‌مه‌ن ده‌هه‌ژێنێت
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی فرانس پرێس‌و سكای نیوز عه‌ره‌بیه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدووشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ربانگدا، چوار ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك شاری مه‌كلای پایته‌ختی پارێزگای حه‌زره‌مۆتی یه‌مه‌نی هه‌ژاند‌وه، كه چه‌ند خاڵێكی پشكنینی ئه‌منی‌و سه‌ربازی شاره‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
به‌گوێره‌ی رۆیته‌رز، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كانی له‌ئه‌ستۆگرتووه.
مه‌كلا، حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی قاعیده بوو، به‌رله‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی دانپێدانراوی یه‌مه‌ن به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بد ره‌به مه‌نسور هادی، به‌پشتیوانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كۆنترۆڵكرایه‌وه.
