به‌ریتانیا؛ دوا واده بۆ دانانی جێگره‌وه‌ی كامیرۆن دیاریده‌كرێت
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت، هه‌ینی رابردوو 24 ئه‌م مانگه ده‌یڤید كامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاشكرایكرد كه تاوه‌كو مانگی (ئۆكتۆبه‌ر/10)ی ئه‌مساڵ له‌پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه، به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا.
به‌پێی هه‌واڵێكی فرانس 24، گراهام برادی سه‌رۆكی كۆمیته‌ی به‌رپرس له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند "پێشنیار ده‌كه‌ین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ بۆ پارتی پارێزگاران هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستپێبكات‌و ده‌بێت تاوه‌كو 2ی (ئه‌یلول/9)ی داهاتوو پرۆسه‌كه كۆتایی پێبێت، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه پێشتر پرۆسه‌كه كۆتایی پێبێت".
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 23ی ئه‌م مانگه، خه‌ڵكی به‌ریتانیا له‌ریفراندۆمێكدا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 51.9 ده‌نگیاندا بۆ ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌به‌رانبه‌ردا له‌سه‌دا 48.1 داوای مانه‌وه‌یان له‌یه‌كێتیه‌كه‌دا كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، پشتیوانی مانه‌وه‌ی به‌ریتانیای ده‌كرد له یه‌كێتی ئه‌وروپا‌و پێشبینیشده‌كرا، به‌ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له‌و یه‌كێتییه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
ده‌یڤید كامیرۆن، هه‌ینی رابردوو له‌كاتی راگه‌یاندنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه‌دا وتی "له‌پێناوی جێگیربوونی ئابووری وڵاته‌كه‌یی‌وو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌م ماوه‌یه (تا مانگی 10ی ئه‌مساڵ) له‌پۆسته‌كه‌مدا ده‌مێنمه‌وه".
