توركیا‌و ئیسرائیل به‌زووترین كات باڵیۆزه‌كانیان ده‌نێرنه‌وه بۆ پایته‌خته‌كانی یه‌كتر
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت دوێنێ پاش تێپه‌ڕینی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا وه‌فدی دانوستانكاری ئه‌نقه‌ره‌و ته‌لئه‌بیب له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا كۆبوونه‌وه‌و گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ له‌زاری بیناڵی یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه بڵاویكرده‌وه: هه‌ردوولا به‌زووترین كات باڵیۆزه‌كانی خۆیان ده‌نێرنه‌وه بۆ باڵیۆزخانه‌كانیان له پایته‌خته‌كانی یه‌كتر.
ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات كه سه‌رده‌مانێك هاوپه‌یمانێكی به‌هێزبوون، ده‌روازه‌ی هه‌ماهه‌نگی دووقۆڵی ده‌كاته‌وه بۆ سوود وه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه زۆره‌كانی گازی سروشتی له‌ژێر ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست كه به به‌های سه‌دان ملیار دۆلار دهخهمڵێندرێتو ئیسرائیل خاوه‌نیه‌تی.
هاوكات بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان رێگا ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌نارده‌كردنی گازی ئیسرائیل بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێگای توركیاوه.
رێككه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌كاتێكدایه كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی شه‌ڕی سوریاوه دابه‌شبووه، هه‌روه‌ها داعش ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، به‌وه‌ش هه‌ردوو وڵات پێویستیان به هاوپه‌یمانێتی نوێ هه‌یه.
له‌مانگی ئایاری ساڵی 2010 په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئیسرائیل تێكچوو، دوای ئه‌وه‌ی كاروانێكی كه‌شتیی هاوكاری مرۆیی له‌لایه‌ن توركیاوه به‌ره‌و كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌ڵه‌ستین ره‌وانه‌كرا به‌مه‌به‌ستی شكاندنی ئابڵوقه‌ی سه‌ر كهرتهكهو به‌رله‌گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان به‌ده‌ست هاوڵاتیانی فه‌ڵه‌ستینی، سوپای ئیسرائیل هێرشی كرده‌سه‌ر كاروانی كه‌شتییه‌كانی توركیا‌و له‌هێرشه‌كه‌دا 10 چالاكوانی توركیا كوژران‌و هه‌ڵمه‌تی هاوكارییه‌كه راگیرا.
پاش رووداوه‌كه، ئه‌نقه‌ره داوای له ته‌لئه‌بیب كرد داوای لێبوردن بكات‌و قه‌ره‌بووی زیانه‌كان بكاته‌وه‌و ئابڵوقه‌ی سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ش هه‌ڵبگرێت، له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل داوای سنورداركردنی چالاكییه‌كانی حه‌ماسی له توركیا كرد‌و له‌و رۆژه‌وه په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كه‌ی نێوان توركیا‌و ئیسرائیل رۆژ له‌دوای رۆژ خراپتر بوو.
ئه‌مڕۆش دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: ڕێكه‌وتنی نێوان توركیا‌و وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان هه‌نگاوێكی گرنگه‌و كاریگه‌ریی مه‌زنی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووری ئیسرائیل.
لایخۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش خۆشحاڵی خۆی له‌وباره‌وه ڕاگه‌یاند، وتی"ئه‌مه ئه‌و ههنگاوهبوو كه ئێمه ده‌مانویست ڕووبدات".
له‌ساڵی 2011دا ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌شتیگه‌لی مه‌ڕمه‌ڕه‌ی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌ی به‌بێ خه‌تا وه‌سفكرد، دوای ئه‌وه توركیا باڵیۆزی خۆی له ته‌لئه‌بیب كێشایه‌وه‌و هاوكاری سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ڕاگرت‌و هه‌ردولا هاوبه‌شی پێكردنی زانیاریی هه‌واڵگرییان كه‌مكرده‌وه‌و مانۆڕه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
دوای رێككه‌وتنیشیان توركیا‌و ئیسرائیل قسه‌ی جیاواز ده‌كه‌ن له‌سه‌ر لابردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر كه‌تی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیسرائیله‌وه.
نه‌ته‌نیاهۆ ده‌ڵێت گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر كه‌رتی غه‌زه كه ئه‌نكه‌ره له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا داوایكردووه لاببرێت، وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و ناتوانن سازش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌وڕێگایه‌وه خۆی پڕچه‌ك نه‌كات، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه هاوكاری مرۆیی له‌رێگای به‌نده‌ره‌كانی ئیسرائیله‌وه به‌رده‌وام بگوازرێته‌وه بۆ كه‌رتی غه‌زه.
به‌ڵام بیناڵی یه‌ڵدرم به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه باسیله‌وه‌كرد به‌شێوه‌یه‌كی فراوان گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌زه لابراوه‌و به‌وه‌ش توركیا ده‌توانێت هاوكاری مرۆیی، بێجگه له كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، بۆ غه‌زه بنێرێت.
یه‌ڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ینی داهاتوو یه‌كه‌مین كه‌شتی یارمه‌تی مرۆیی به 10 هه‌زار ته‌ن هاوكارییه‌وه ڕه‌وانه‌ی غه‌زه دهكرێتو ده‌ستبه‌جێ كارده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئاو و كاره‌بای كه‌رته‌كه.
ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات له ئه‌نكه‌ره، وتیشی"برا فهلهستینییهكانمان له‌غه‌زه زۆریان چه‌شتووه‌و ئێمه وامانكرد به‌م رێكه‌وتنه هه‌ناسه‌یه‌ك بده‌ن".
