"نەهێڵن له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا داببڕێن"
نیکۆلا ستیرجۆن، سه‌رۆک وه‌زیرانی سکۆتڵه‌ند، به ڕۆژنامەی سهندهیپۆلیتک سکوتلەندی ڕاگه‌یاند، به نیازه داوا له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی بکات چوونه‌ده‌ره‌وه له یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕابگرێت. نیکۆلا ڕایگه‌یاند "حکوومه‌ته‌که‌م له گفتوگۆدایه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه و بێگومان داوا له په‌رله‌مان ده‌که‌م چوونه‌ده‌ره‌وه له یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕابگرێت." له هەر١٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان ٦٣ یان هی حزبی نیشتمانییه.
له ڕاپرسییه‌که‌ی برکسیت که به‌ریتانیاییه‌کان ده‌نگیان بە دابڕان له یه‌کێتیی ئه‌وروپا دا، له سکۆتله‌ند زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان بە مانه‌وه دا، ته‌نیا ٣٨% ده‌نگیان دا تا وڵاته‌که له‌و یه‌کێتییه بێته ده‌ره‌وه.
KDP
