داواكارانی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ریفراندۆم له به‌ریتانیا 3 ملیۆنی تێپه‌ڕاند
له ئێستادا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له رێگه‌ی ماڵپه‌ری فه‌رمیی په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه واژۆیان كردووه بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ریفراندۆم زیاترن له 3 ملیۆن‌و 300 هه‌زار كه‌س، ئه‌مه‌ش 33 جار زیاتره له‌و ژماره واژۆیه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه به‌رزبكرێته‌وه بۆ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌م كه‌مپینه رۆژی هه‌ینی 25ی حوزه‌یران، له‌لایه‌ن كه‌سێك به ناوی ویلیا‌م ئۆلیڤه‌ر هێڵی-ه‌وه راگه‌یه‌ندرا و ناوبراو له پێناسه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی "ئێمه كه له‌خواره‌وه واژۆمان كردووه داوا له‌حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین كه یاسایه‌ك جێبه‌جێبكات كه‌ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌رانی مانه‌وه یان جیابوونه‌وه كه‌متربوون له‌ڕێژه‌ی سه‌دا 60 له‌سه‌ر بنه‌مای ئاستی ده‌نگدانی كه‌متر له‌سه‌دا 75 پێویسته ریفراندۆمێكی دیكه ئه‌نجامبدرێته‌وه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو %51.9ی ده‌نگده‌رانی به‌ریتانیا ده‌نگیان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌دا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌به‌رامبه‌یشداردا %48.1ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان بۆ مانه‌وه‌دا.
نه‌خشه‌ی واژۆكارانی هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ریخستووه كه‌زۆرینه‌ی واژۆكان له‌شاره گه‌وره‌كانه‌وه هاتووه‌و زۆرترین ژماره‌ی واژۆكانیش له‌شاری له‌نده‌نی پایته‌خته‌وه بووه كه‌زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك‌و ناوچه‌كانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌دابوون له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا.
هه‌ڵمه‌ته‌كه یه‌كێكه له نموونه‌ییترین هه‌ڵمه‌ته‌كانی واژۆ كۆكردنه‌وه له‌سه‌ر مه‌ڵپه‌ری فه‌رمیی په‌رله‌مانی به‌ریتانیاو ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه.
یه‌كێك له به‌ناوبانگترین هه‌ڵمه‌تی واژۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی به‌ریتانی له ماوه‌ی رابردوودا بریتی بوو له هه‌ڵمه‌تێك كه تیایدا داوای رێگریكردن له‌چوونی دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی دیاری كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا بۆ به‌ریتانیا كرا، 586 هه‌زار و 935 واژۆی بۆ كۆكرایه‌وه، دواتر له به‌رواری 18ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا په‌رله‌مان تاووتوێی داواكارییه‌كه‌ی كرد‌و به‌یاننامه‌یه‌كیشی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام بڕیاری رێگریكردن له چوونی تره‌مپ بۆ وڵاته‌كه نه‌درا.
