نۆ وەزیری حکوومەتی سێبەر لە بەریتانیا دەست لەکار کێشانەوەیان پێشکەش کرد

نۆ وەزیری حکوومەتی سێبەر لە بەریتانیا دەست لەکار کێشانەوەیان پێشکەش کرد
بەهۆی ناڕەزاییان لەسەر لەکار لادانی وەزیری دەرەوەی حکوومەتە سێبەرەکەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا، 9 وەزیری دیکەی هەمان حکوومەت دەستیان لەکار کێشایەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە کەناڵی (سکای نیوز)ی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 26\6\2016، لە چوارچێوەی کاردانەوەکانی لادانی هیلاری بن، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی سێبەر لە بەریتانیا لە لایەن جێرمی کۆربن، سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا، 9 وەزیری ئەو حکوومەتە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.

لە کار لادانی هیلاری بن لە کاتێک دایە کە پارتی کرێکارانی بەریتانیا بەهۆی بڕیاری گەلی بەریتانیا لەسەر جیابوونەوە لە یەکێتیی ئەورووپا، دابەشبوونێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە و ناکۆکییەکی سەختی تووش بوە.

لادانی وەزیری دەرەوەی ئەو حکوومەتە دوای ئەوە هاتووە کە ژمارەیەک ئەندامی پارتی کرێکارانی بەریتانیا هەڕەشەی ئەوەیان کردووە، ئەگەر هیلاری بن لەکار لانەدرێت، ئەوا دەست لەکار دەکێشنەوە.

حکوومەتی سێبەر لە بەریتانیا، بە حکوومەتی بە وەفاش ناسراوە کە لەسەر نەخشەی جێبەجێکردندا هیچ بوونێکی ڕاستەقینەی نییە، بەڵام ئەرکی ڕەخنەگرتنە لە حکوومەت و کارەکانی. ئەو حکوومەتە لە لایەن حزبی بەشدارنەبوو لە حکوومەتی فەرمیی بەریتانیا پێک دەهێندرێت و لە حاڵەتی شکستهێنان و کەوتنی حکوومەتی فەرمی، ئەو حکوومەتە ئامادەیە بۆ ئەوەی لە لایەن سیستەمی پاشایەتیی بەریتانیاوە بۆ دەستبەکاربوون لە بواری حکوومەتی جێبەجێکردن، ڕاسپێردرێت.











باسنيوز
Top