لە ئەنقەرە هێرشی چەكداری كرایە سەر سێ پاس
ئێوارەی رۆژی شەممە 25-6-2016، چەکدارێک هەڵیکوتایە سەر پاسێک کە لە ئەنقەرەوە بەرەو ئامەدی باکووری کوردستان بەڕێکەوتبوو.
لە ئاکامی هێرشە چەکدارییەکەدا 7 کەس برینداربوون، والی ئەنقەرە رایگەیاند، ئەو کەسەی هێرشەکەی ئەنجامداوە تاوانبار بووە و پۆلیس بەدوایدا گەڕاوە. والی ئەنقەرە راشیگەیاند، لە ئۆتۆمبێلی چەکدارەکەدا، 3 تفەنگی تاپڕ دۆزراونەتەوە.
هاوكات مەهمەت کلچلار، والی ئامەد رایگەیاند، کەسێکی چەکدار تەقەی لە 3 پاس کردووە و 7 کەسی بریندارکردوون، گوتیشی "رووداوەکە تیرۆریستی نییە، کەسێک کە لە چەند رووداوێکی دیکەشدا تێوەگلاوە هێرشی کردووە، دوای پێکدادانی لەگەڵ پۆلیس دەستگیرکراوە."
رووداو
