سعودیه پێدانی ڤیزه‌ی بۆ گه‌شتی عومره ڕاگرت
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه، ژماره‌ی ئه‌و عومره‌كارانه‌ی تا دوێنێ گه‌یشتونه‌ته سعودیه گه‌یشتۆته پێنج ملیۆن و 956 هه‌زار و 631 عومره‌كار، له‌كاتێكدا ژماره‌ی عومره‌كان له وه‌رزی عومره‌ی رابردوودا پێنج ملیۆن و 949 هه‌زار و 212 عومره‌كار بووه. به‌پێی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه.
عومره‌كارانی میسری له پله‌ی یه‌كه‌مدان به پێدانی ملیۆنێك و 303 هه‌زار 67 ڤیزای عومره و له‌و رێژه‌یه تا ئێستا نزیكه‌ی ملیۆنێك و 256 هه‌زار و 800 گه‌یشتونه‌ته سعودیه.
له پله‌ی دووه‌میشدا عومره‌كارانی پاكستان دێت و ئه‌نده‌نوسیاش له پله‌ی سێیه‌میشدا دێت، به پێدانی 699 هه‌زار و 612 ڤیزای عومره‌و به‌رێژه‌ی %7.2 ژماره‌ی عومره‌كارانیان له‌چاو ساڵی پاردا زیادیكردووه.
خەندان
