باشوورى سوودان ئاهه‌نگى سه‌ربه‌خۆيى هه‌ڵوه‌شانده‌وه
رۆژى 9ى تهمموز ساڵڕۆژى سه‌ربه‌خۆيى ده‌وڵه‌تى باشوورى سوودانه له وڵاتى سوودان، كه دواى شه‌ش ساڵ حوكمى زاتى به سه‌رپه‌رشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئه‌و وڵاته سه‌ربه‌خۆيى خۆى راگه‌ياند.
وه‌زيرى راگه‌ياندن و گوته‌بێژى حكومه‌تى باشوورى سوودان مايكل مكوى، رايگه‌ياند، ئه‌مساڵ هيچ ئاهه‌نگێكى ره‌سمى ئه‌نجام نادرێت به‌و پێيه‌ى ئاهه‌نگه‌كان نزيكه‌ى مليۆنێك دۆلاريان پێويسته و گهنجينهى ده‌وڵه‌تيش تواناى دابينكردنى ئه‌و بڕه پاره‌يه‌ى نييه.
روونيشيكرده‌وه، سلڤاكيرى سه‌رۆكى وڵات له‌و بۆنه‌يه‌دا وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و له رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنه‌وه بۆ خه‌ڵك ده‌گوازرێته‌وه.
به هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى هاوكارييه نێودهوڵهتييهكان، باشوورى سوودان رووبه‌ڕووى قه‌يرانێكى دارايى بووه‌ته‌وه و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته له توانايدا نه‌ماوه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابين بكات و ته‌نانه‌ت هێزه سهربازييهكانيشى ماوه‌ى سێ مانگه مووچه‌يان به‌سه‌ردا دابه‌ش نه‌كراوه.
كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به مه‌رج هاوكارى ماڵى پێشكه‌ش ئه‌و وڵاته ده‌كات و له گرنگترين مه‌رجه‌كانيش ئه‌وه‌يه پێويسته چاكسازى ئابوورى بنه‌ڕه‌تى ئه‌نجام بدرێت و حكومه‌ت و ياخيبووه‌كان پابه‌ندى به‌نده‌كانى ئه‌و رێككه‌وتنه بن كه له مانگى ئابى ساڵى رابردوو له نێوانياندا واژوو كراوه.
