پاپای فاتیكان دەوڵەتی توركیا توورە دەكات
لە دووهەمین رۆژی سەردانەکەیدا بۆ ئەرمینیا، پاپا فرانسیس لە یەریڤان لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە سەرج سارکیسیان کۆبووەوە و سەردانی مەزاری قوربانیانی ڕەشەکوژی ئەرمەنییەکانی ١٩١٥ی کرد، دواتر بەبەشداری ١٠ هەزار کەس لە شوێنکەتووانی ئایینی کاتۆلیکی لە شاری گومرو مەراسیمێکی ئایینی رێکخست.
لەلایەکی ترەوە گوتەبێژی ڤاتیکان راهیب فەدەریکۆ لۆمباردی لەکاتی وەڵامدانەوەی پرسیاری رۆژنامەنووسان باسی لە بەکارهێنانی دەستەواژەی "ڕەشەکوژی" کرد لەلایەن پاپا فرانسیسەوە کە لە رۆژی رابردوو بەکاری هێنابوو.
لۆمباردی ئاماژەی بەوەدا کە ڤاتیکان ئامانجی سارێژکردنی برینەکانە لەکاتێکدا پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ تورکیا و هەوڵی زەمینەسازی دەدات بۆ ئاشتی.
رۆژی رابردوو لەمیانی لێدوانێکی هاوبەشدا لەگەڵ سەرکۆماری ئەرمینیا، پاپای ڤاتیکان لەبارەی رووداوەکانی ١٩١٥ی ئەرمەنییەکان دەستەواژەی رەشەکوژی بەکارهێنابوو، هاوکات بە کارێکی دژە مرۆڤانەی سەدەی رابردووی ناوی بردبوو.
ئەمڕۆش یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نورەدین جانکیلی کاردانەوەی خۆی نواند بەرامبەر بە گوتەکانی پاپا و بە شوێنکەوتووی هزی خاچپەرستی ناوزەد کرد.
باسنیوز
