ئەمریکا: لە ڕووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس کوژران
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشەییەتد پرێس لە زاری پۆلیسی ویلایەتی تەکساسی پاشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، ئەو دوو کوژراوە بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە لە دەرەوەی یانەی سەماکە کوژراون ، کە دەکەوێتە شاری فۆرد وۆرسەوە.
دانیال سیرگا وتەبێژی پۆلیس لە ویلایەتی تەکساس ڕایگەیاند، پۆلیس لە ڕووداوی تەقەکردنەکە ئاگادارکراوەتەوە و لە کاتی گەیشتنیان بینیوویانە کەسێک لە دەرەوەی یانەکە کوژراوە و یەکێکیش لەبریندارەکان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
ئەو هێرشەی ویلایەتی تەکساس لە کاتێکدایە ، دوو هەفتە لەمەوبەر لە ویلایەتی فلۆریدا هاووڵاتیەکی بە ڕەگەز ئەفغانی بە ناوی عومەر مەتین هێرشێکی چەکداری کردە سەر یانەیەکی هاوڕەگەزبازەکان و ٤٩ کەسی کوشت و ٥٠ کەسی دیکەشی بریندار کرد.
