لە شەڕی منبجدا 458 چەکداری داعش کوژراون

لە شەڕی منبجدا 458 چەکداری داعش کوژراون
ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکی هەڵمەتی ڕزگارکردنەوەی منبج تا ئێستا 458 چەکداری داعش کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا کە ئەمڕۆ (25.6.2016)، بڵاوی کردووەتەوە: "لە سەرەتای دەسپێکی هەڵمەتی ڕزگارکردنەوەی منبج تا ئێستا 458 چەکداری داعش کوژراون".

هێزەکانی سووریای دیموکرات بە هاوکاریی هێزەكانی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش توانیویانە بچنە ناوەندی شاری منبجەوە و ناوچە ستراتژییەکانی (ئەلقەتاب و ئەلشەرعیە) لە چنگ چەکدارانی داعش دەربێنن.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دەڵێن: "داعش خانووەکانی ئەو ناوچانەی بۆمبڕێژ کردووە، بۆیە هەڵمەتی ڕزگارکردنەوەی منبج درێژەی کێشا".

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی ڕاونگەی سووریادا هاتووە؛ لەو هەڵمەتەدا 63 سەربازی هێزەکانی سوپای سووریاش گیانیان لەدەست داوە.










باسنيوز
Top