چالاک و میدیاکارێکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کوژرا
بەپێی زانیارییەکان، خالید ئەلعیسا، لەسەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی پشتگیریی خۆی بۆ گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە میدیاکانەوە دژایەتیی رژێمی سووریا دەکرد.
خالید ئەلعیسای تەمەن 25 ساڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبیکی چیندراو بریندار ببوو ناردرابووە تورکیا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام گیانی لەدەست دا.
چالاکوانان و میدیاکارانی سووریا داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا کردبوو ڤیزای ئەو وڵاتەی پـێ بدەن، چونکە ”نەخۆشخانەکانی تورکیا نەیانتوانی چارەسەری بکەن“، بەڵام ئەو وڵاتە رەتیکردەوە ڤیزای بداتێ.
خالید ئەلعیسا لەگەڵ هادی عەبدوڵڵا بەهۆی بۆردومانی رژێمی سووریا بۆ سەر شاری حەلەبڤ بریندار ببوون و دوای یەک هەفتەش بۆمبێکی چێنراویان پێدا تەقییەوە.
باسنيوز
