رێكخراوێكی مافی مرۆڤ: ئێران تۆمەتی دژایەتیكردنی خوا دەداتە پاڵ زیندانیانی سیاسی
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران لە كۆنفرانسی دژایەتیكردنی لەسێدارەدان لە جنێڤ رایگەیاند لە ئێران ھەزار و 150 بەندكراوی سیاسی ھەن، كە 500 یان كوردن و 75%ی بەندكراوە كوردەكانیش تۆمەتی دژایەتیكردن لەگەڵ خوایان دراوەتە پاڵ.
ئەو كۆمەڵەیە لە راپۆڕتەكەیدا ئاماژەش دەکات کە زۆربەی ئەو بەندكراوە سیاسیانەی لەسێدارە دەدرێن، تۆمەتی دژایەتیكردن لەگەڵ خوایان دراوەتە پاڵ، لە کاتێکدا ھەموویان بەندكراوی سیاسین. لە ساڵی رابردوودا نزیكەی ھەزار كەس لە ئێران لەسێدارە دراون و زۆربەیان بە بازرگانیكردن بە مادەی ھۆشبەر تۆمەتبار کراون.
K24
