لە دەریای ناوەڕاست زیاتر لە 600 پەناخواز لە خنكان رزگار دەكرێن
رزگاربووان لە لایەن ھەردوو دەستەی ئێس ئۆ ئێس مێدیتێرێینی و مێدیسنز سانس فرۆنتیەرز ھاوكاری كران و چاودێری و چارەسەری پزیشكیان بۆ كرا.
هێزی پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتالیا رایگەیاند كە تەنھا لە پێنجشەممەی رابردووەوە توانیویانە 4000 ھەزار پەناخواز لە دەریا و لە ژێر ھەڕەشەی قاچاخچییەكان رزگار بكەن.
ئەم رێژە زۆرەی پەنابەران لەم سێ رۆژەی دوایی بۆ ئەو شەپۆلەی باران و ھۆكارەكانی دیکەی كەش و ھەوا دەگەڕێتەوە، كە دەریای سپی ناوەڕاستی گرتووەتەوە و بەھۆیەوە چالاكی دەریاوانی سنووردار ببوو.
K24
