له توركیا ١٢١ هاووڵاتی عێراقی ده‌ستگیركران كه هه‌وڵیانده‌دا ده‌ربازی خاكی توركیابن.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە ، له شارۆچكه‌ی یایڵه‌داغی سه‌ربه پارێزگای هەتای باشووری تورکیا، ١٢١ هاووڵاتی عێراقی ده‌ستگیركران كه هه‌وڵیان ده‌دا له سنووری سووریاوه تێپه‌ڕی خاكی توركیا ببن.
ئاژانسەکە ڕاشیگەیاندووە، یه‌كه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی سێیه‌مین فه‌وجی سنوور كه له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی تۆپراكتوتان سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنین بوون، هه‌ستیان به گرووپێك كردووه كه هه‌وڵی به‌زاندنی سنووریان داوه ، دوای ده‌ستگیركردنیان ده‌ركه‌وت كه‌وا كه‌سه‌كان هاووڵاتی عێراقی بوون و ژماره‌یان ١٢١ كه‌سه كه ژن و منداڵیشیان له‌نێودابووه. به‌مه‌به‌ستی دیپۆرت كردنه‌وه‌یان گوزاراونه‌ته‌وه بۆ خاڵه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه.
هەروەها ئاماژەى بەوەشداوە ، ئه‌و عێراقیانه له‌به‌ر مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق هه‌ڵاتوون و، ویستویانه له‌ڕێگه‌ی سووریاوه ده‌ربازی خاكی توركیابن.
