حەسەن نەسڕوڵڵا چۆنێتی وەرگرتنی پارە لە ئێران ئاشکرا دەکات

 حەسەن نەسڕوڵڵا چۆنێتی وەرگرتنی پارە لە ئێران ئاشکرا دەکات
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی چۆنێتی وەرگرتنی پارە لە ئێران ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، ”بانکەکان دەستدرێژی دەکەنە سەر رۆزیی خەڵک“.



حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی لە مەراسیمی چلەی کوژرانی مستەفا بەدرەدین، فەرماندەی باڵای حزبەکە لە شەڕی ناوخۆیی سووریا، رایگەیاند، بانکەکانی لوبنان بە فەرمانی ئەمریکا، دەستدرێژی دەکەنە سەر رزق و رۆزیی خەڵکی و ”بەم دەستدرێژییەش رازی نابین“.



حەسەن نەسڕوڵڵا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئێران پارەیان بۆ دەنێرێت، هەموو پارەکانمان لە ئێرانەوە دێت نەک لە رێی بانکەکانەوە“.



ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی هەروەها رایگەیاند، کە ئێران بە هەمان ئەو رێگایەی چەک بۆ حزبوڵڵا دەنێرێت، پارەشیان بۆ دەنێرێت.



رۆژی 12ـی حوزەیرانی 2016، تەقینەوەیەک لە بەردەم بانکی ”لوبنان و مەهجەر“ لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان رووی دا و میدیا عەرەبییەکانیش ئاماژەیان بەوە کرد، کە مامەڵە داراییەکانی حزبوڵڵا لەو بانکەیە.






باسنیوز
Top