توێژینه‌وه‌یه‌كی ئیسرائیلی: ئه‌مساڵ عێراق دابه‌ش ده‌بێت
یاروون فریدمان، توێژه‌رى ئیسرائیلی، كه توێژینه‌وه‌كه‌ى ئاماده‌كردووه، رای ده‌گه‌یه‌نێت، هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى عێراق و سوریا، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیووانى ده‌كرێن، پاشه‌كشێیان كردووه، له‌ده‌ستدانى ده‌سه‌ڵاتیان لێده‌ركه‌وتووه، به‌تایبه‌ت كه نیوه‌ى هه‌ردوو وڵاته‌كه‌یان سونه‌نشینه‌و ده‌كه‌ونه رۆژئاواى عێراق و رۆژهه‌ڵاتى سووریا.
ئه‌و توێژه‌ره كه شاره‌زاى كاروبارى عه‌ره‌به له زانكۆی سۆربۆن له پاریس، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه سوپای عێراق و سوریا هێزێكى سه‌ربازییان هه‌یه ره‌نگه بتوانن ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر ده‌ستیان ده‌ركراوه بیگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام به پشتیوانى ده‌ره‌كى، ئه‌مریكا پشتیوانى سوپای عێراق ده‌كات و رووسیاش پشتیوانى سووریا ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوو هێزه‌كه توانایه‌كی سنوورداریان هه‌یه و ناتوانن ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له داعش رزگارى ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ژێر ده‌ستیان بمێنێته‌وه.
ئه‌و توێژه‌ره له باره‌ى عێراقه‌وه، ده‌ڵێت :" هه‌واڵه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌گه‌یه‌نن كه دعش به‌ره‌و دۆڕان ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش دواى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى فه‌لووجه كه له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو له ژێر ده‌ستى ئه‌و رێكخراوه بوو، ئێستا شه‌ڕ روویكردووه‌ته پایته‌ختى داعش كه موسڵه، ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه، مژده خۆشه‌كه دۆڕ‌انى داعشه، به‌ڵام مژده ناخۆشه‌كه ئه‌وه‌یه عێراق دابه‌ش ده‌بێت".
توێژینه‌وه ئیسرائیلییه‌كه به‌وه كۆتایی پێدێت كه پێكه‌نین و خۆشییه‌كانى سه‌ربازانى عێراق به چوونه ناو فه‌لووجه، ئه‌و راستییه ناشارنه‌وه له‌باره‌ى خراپی دۆخى ئه‌و وڵاته، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و سووكایه‌تیپێكردنه‌ى كه سونه‌كان به‌ده‌ستى میلیشیا شیعه‌كانه‌وه ده‌یچێژژن، عێراقیش هه‌مان چاره‌نووسى سوریاى ده‌بێت؟
