هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئۆباما و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئۆباما له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی كۆشكی سپی ئه‌مریكا، هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی ڕاگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه: "گه‌لی شانشینی یه‌كگرتوو بریاری خۆیدا و ئێمه‌ش ڕێز له بریاره‌كه‌یان ده‌گرین. په‌یوه‌ندی تایبه‌تی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شانشینی یه‌كگرتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌ندامێتی شانشینی یه‌كگرتوو له ریكخراوی ناتۆ وه‌كو نیگه‌رانییه‌كی گرنگی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ئاسایش و ئابووری ئه‌مریكا ده‌مێنێته‌وه."
ڕونیشیكردۆته‌وه به‌هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وامده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی ئابووری و به‌ها دیمۆكراتییه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌و كیشوه‌ره‌دا.
ئاماژه‌شیكردووه به‌وه‌ی "شانشینی یه‌كگرتوو و یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌كو دوو هاوبه‌شی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا ده‌مێننه‌وه ته‌نانه‌ت له‌كاتێكیشدا هه‌ردولا دانوستان ده‌كه‌ن بۆ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی نێوانیان به‌مه‌به‌ستی زامنكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی بۆ ئه‌وروپا و به‌ریتانیای مه‌زن و باكووری ئێرله‌نداو جیهان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركردایه‌تی سیاسی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاند: " كه به‌داخه‌وه‌ن بۆ بریاری جیابوونه‌وه، به‌ڵام رێز له بریای گه‌لی به‌ریتانیا ده‌گرن، و هیوادارن به‌ریتانیا به خێرایی بریاری گه‌له‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و یه‌كیتی ئه‌وروپا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا دانوستان سازبكات له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی جیابونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا."
