لە گوندێكی مهاباد شەڕ لەنێوان حدكا و سوپای پاسداران روویدا

 لە گوندێكی مهاباد شەڕ لەنێوان حدكا و سوپای پاسداران روویدا
لە گوندێكی مهاباد شەڕ لەنێوان حدكا و سوپای پاسداران روویدا و بەپێی زانیارییەكان سوپای پاسداران زیانی هەیە، دەنگۆی كوژراو، بریندار و دیلیش هەیە.

سەرچاوەیەك لەنێو حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) راگەیاند، رۆژی هەینی 24-6-2016، لە گوندی بنگوێن-ی سەر بە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان، شەڕ لەنێوان پێشمەرگەكانی حدكا و سوپای پاسداران روویداوە.

وەك سەرچاوەك باسیكرد، ئەندامێكی خۆجێیی سوپای پاسداران برینداربووە و گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی مهاباد، هاوكات دەنگۆی كوژرانی 4 پاسدار هەیە، لەگەڵ بەدیلگیرانی ئەندامێكی خۆجێیی سوپای پاسداران بەناوی (ح.س) لەلایەن پێشمەرگەكانی حدكاوە.

بەپێی زانیارییەكان پێشمەرگەكانی حدكا لەو شەڕەدا بێ زیان دەربازیان بووە، تاوەكو ئێستاش سوپای پاسداران هیچ لێدوان و راگەیێندراوێكی لەبارەی شەڕەكە بڵاونەكردووەتەوە.

زانیاری زۆرتر...
Top