دوای بریاری جیابونه‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا؛ ئایا به‌ریتانیا دابه‌شده‌بێت؟
دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له 75% دانیشتوانی شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌نگیاندا بۆ مانه‌وه له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپادا، به‌ڵام كۆتا ئه‌نجامه‌كانی ڕاپرسییه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌و وڵاته تووشی شۆك و نائومێدی كردن كاتێ له %52 ی ده‌نگده‌رانی به‌ریتانیا ده‌نگیاندا بۆ جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا و ته‌نها %48 ی ده‌نگده‌ران له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌دان له یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جه‌یمس ئۆمالی كه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی به‌ریتانیابووه له یه‌كێتی ئه‌وروپادا، هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزاكۆكردنهوهی ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی داوا له سادق خانی، سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن بكه‌ن له‌نده‌ن وه‌كو هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، رێكخه‌رانی هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ڵێن سادق خان ده‌توانێت ببێت به "سه‌رۆك سادق" و تائێستاش زیاتر له 27 هه‌زار كه‌س واژۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه كردووه.
دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی كۆتا ئه‌نجامه‌كانی ڕاپرسییه‌كه، سادق خان سه‌ره‌ڕای ده‌ربرینی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كان رایگه‌یاند: " ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندییه‌كانمان و مامه‌ڵه‌كردن و بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهاندا به تایبه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا".
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی نیكۆڵا ستۆرجیۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتله‌ندا ڕایگه‌یاندووه، دوای ده‌نگدانی به‌ریتانیا بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ریفراندۆمی دووه‌م بۆ سه‌ربه‌خۆیی سكۆتله‌ندا "ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه".
ووتیشی:" قبوڵكراو نییه كه سكۆتله‌ندا به بێ ویستی خۆی له یه‌كێتی ئه‌وروپا بكرێته ده‌ره‌وه".
سكۆتله‌ندا بۆ مانه‌وه له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رێژه‌ی %62 ده‌نگیدا و ته‌نها %38 ی خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه ده‌نگیاندا بۆ جیابونه‌وه له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا.
دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ده‌یڤید كامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و وتی "له كۆنگره‌ی پارتی پارێزگارانی ئه‌و ولاته‌دا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا پێویسته كه‌سێكی دیكه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌ربگرێت".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی له‌نده‌ن كه یه‌كێكه له ڕابه‌رانی كامپینی جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: "دوای بریاری ڕاپرسیه‌كه بۆ جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئێمه پشت ناكه‌ینه یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕێی به‌ریتانیا ده‌كات و هیچ پێویست به په‌له‌په‌له ناكات له‌پرۆسه‌ی جیابونهوهكهدا".
ووتیشی دوای بڕیاره‌كه‌ی خه‌ڵكی به‌ریتانیا بۆ جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌وه واناكات به‌ریتانیا لێبورده‌یی خۆی كه‌مبكاته‌وه و هه‌له‌كان بۆ گه‌نجان كهمترنابێتهوه و به‌ریتانیا كۆنترۆڵی سنوره‌كانی خۆی ده‌كات و مه‌سه‌له‌كه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌وانه ده‌رده‌هێنێت كه سیاسه‌ت به مه‌سه‌له‌ی كۆچكردنهوه ده‌كه‌ن.
جۆنسیۆن ئێستا كه‌سێكی دیار و خوازراوه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی كامیرۆن.
هه‌روه‌ها تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا، دڵته‌نگی و خه‌مباری خۆی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به بریاری چوونه‌ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا و جه‌ختیكرده‌وه" بریاری جیابونه‌وه ئه‌نجامی كاره‌ساتباری گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و پێویسته به ووریاییه‌وه بیربكه‌ینه‌وه."
