چه‌كدارانی داعش (900) هاوڵاتی كورد لهباكوروی سوریا ده‌ڕفێنن
به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌سۆشێتد پرێس، ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه، كه 900 هاوڵاتی كورد له نزیك شارۆچكه‌ی (باب)ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌لایه‌ن چه‌كدرانی ئه‌و رێكخراوه‌وه ڕفێنراون و تائێستا ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
شه‌رفان ده‌روێش، وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی حوزه‌یران به ئه‌سۆشێتد پرێسی ڕاگه‌یاندووه چه‌كدارانی داعش له‌تۆڵه‌ی هێرشی هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات بۆ كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌جی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ئه‌و هاوڵاتیانه‌یان ده‌ستگیركردووه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج به پشتیوانی ئه‌مریكا رۆژی 31 ی مانگی ئایاری ڕابردوودا ده‌ستیپێكرد و شه‌ڕڤانانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی به‌پاڵپشتی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی، دوێنێ پێنجشه‌ممه توانییان بچنه ناو مهنبهجهوهو له‌ئێستاشدا شه‌ڕو پێكدادان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له‌ناو كوڵانه‌كانی شارۆچكه‌كه‌دا به‌رده‌وامی هه‌یه.
داعش مێژوویه‌كی هه‌یه له ڕفاندنی به‌كۆمه‌ڵی هاوڵاتیانی سڤیل له‌و ناوچانه‌ی له عیراق و سوریا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه به زۆریی هاوڵاتیانی مه‌سحیی و كوردی كردۆته ئامانج.
ده‌روێش ڕونیشیكردۆتهوه: "هه‌ركاتێك چه‌كداره‌كانی داعش شكست بهێنن، تۆڵه‌ی خۆیان له هاوڵاتیان ده‌كه‌نه‌وه".
ڕوانگه‌ی سوری و وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیمۆكراتی جه‌ختیانكردۆته‌وه كه داعش به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی ناچاركردووه له به‌ره‌كانی جه‌نگ خه‌نده‌ق هه‌ڵبكه‌نن و ئه‌وانی دیكه‌شی له بنكه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زیندانی كردووه.
ده‌روێش ڕایگه‌یاندووه:" له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون، "هه‌موو نێرینه‌كان كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 12 ساڵه‌وه‌یه به‌زۆر نێردراون بۆ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی چه‌كداره‌كانی داعش و به‌رگریی كردن له پێگه‌كانیان".
ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكردووه كه "چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر گونده‌كانی عه‌ره‌ب و كاباسین نایرهبیه و پیاوه‌كانیان ڕفاندووه.
له ساڵی 2014دا داعش نزیكه‌ی 200 خوێندكاری كوردی له نزیكی شاری مه‌نبه‌ج ڕفاند كاتێك خوێندكاره‌كان له كۆبانییه‌وه بۆ حه‌له‌ب ده‌ڕۆیشتن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانیان و دواتر زۆربه‌یان ئازادكران.
