دەیویست ترەمپ بە چەکی پۆلیسێک بکوژێ

دەیویست ترەمپ بە چەکی پۆلیسێک بکوژێ
لە لاس ڤیگازدا پیاوێکی بەرەگەز بەریتانیایی لە هەوڵدابوو کە کردەیەکی کوشتن ئەنجامبدات و چەکی دەستی پۆلیسێک بڕفێنێ و هێرشی پێبکاتە سەر (ترەمپ) و، یەکڕاست بیکوژێ.

پۆلیسی ئەمەریکا لە لاس ڤیگازدا پیاوێکی بەریتانیایی دەستگیرکرد کە هەوڵی دەدا لەکاتی بەڕێوەچوونی کەمپینی (دۆناڵد ترەمپ)ـی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا هێرشی بکاتە سەر و، چەکی دەستی پۆلیسێک بڕفێنێ و، بەو چەکە یەکڕاست بیکوژێ.

لە گوتەی (مایکل ستیڤان ساندفۆرد) هاتووە "کە ئەو ماوەی ساڵێکە پلانی هەیە بۆ ئەوەی ترەمپ بکوژێ".
ئەو پیاوە بەریتانیاییە هۆکارەکەی دیارنییە کە بۆچی دەیەوێ (ترەمپ) بکوژێ، بۆ ئەو مەبەستە لە ٥ـی مانگی دابێ دادگا لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵیدا دەکات و، دواتر رادەگەینرێ کە بۆچی پیاوە بەریتانیاییەکە ویستوویەتی (ترەمپ) بکوژێ.
(مایکل ستیڤان) لە رۆژی هەینی رابرد لە یەکێک لە مەیدانەکانی تاقیکردنەوەی چەک لە لاس ڤیگازدا مەشقی چۆنیەتی تەقاندنی گوللەی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانێ لە چۆنیەتی کوشتنی (ترەمپ) سەرکەوتووبێ.
Top