بەریتانیا بڕیار دەدات

 بەریتانیا بڕیار دەدات
بەشداری خەڵک لە دیاریکردنی چارەنووسی وڵاتەکەیان بە بەڵێ یان نەخێر لە یەکێتیی ئەورووپادا نزیک دەبێتەوە لە ٤٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس کە ئەمەیش ژمارەیەکی پێوانەییە لە بەشداری خەڵک بۆ ریفراندۆم لەو وڵاتەدا.

بەریتانیا بەتایبەت بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە گشتی لەگەڵ مانەوەی وڵاتەکەیانن لە یەکێتیی ئەورووپادا، بەڵام هەندێ کەسایەتی دیکە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران پشتگیری جودابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپادا دەکەن.
بەگوێرەی دواهەمین داتا کە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتە ژمارەی بەشداری خەڵک نزیکدەبێتەوە لە ٤٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس کە ئەمەیش ژمارەیەکی پێوانەییە لە بەشداری خەڵک بۆ راپرسی مانەوە یان جودابوونەوە.

ئەوانەی کە دەیانەوێ بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپادا بمێنێتەوە هۆکاری هەرە بەهێزیان ئەوەیە کە ئابووری وڵات و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیانی بەریتانیا لە نێو یەکێتیی ئەورووپادا باشترە، لەگەڵ ئەوەیشدا وڵاتەکەیشیان تووشی داڕمانی ئابووری نابێ.

ئەوانەی کە لەگەڵ جودابوونەوەدان تاکە هۆکارێکیان بۆ بەرزربوونەوەی پارەی بەریتانیا و رێگریکردن لە پەنابەران دەگەڕێنەوە.
شاژنی وڵات تا ئێستایشی لەگەڵدابێ هەر پرس و راوێژ بە خەڵکی دەکات کە ئایا مانەوە لە نێو یەکێتیی ئەورووپادا سوودی چییە و جودابوونەوەیش سوودی دەبێ چی بێ؟
هەرچی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە لەگەڵ مانەوەی وڵاتەکەیەتی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا، بەڵام ئەو دەڵێ من دەمەویست گەل بڕیاری خۆی بدات و بەڵێنەکەیشم وەک ریفراندۆم هێنایە دی.
Top