چەكدارێك هێرشیكردە سەر هۆڵێكی سینەما لە ئەڵمانیا

 چەكدارێك هێرشیكردە سەر هۆڵێكی سینەما لە ئەڵمانیا
چەكدارێك هێرشیكردە سەر هۆڵێكی سینەما لە ئەڵمانیا و ژمارەیەك بریندار هەن، هێرشبەرەكەش كوژراوە.

بەپێی میدیاكانی ئەڵمانیا بەهۆی هێرشەكەوە، كە لە شاری ڤێرنهایم روویداوە، زیاتر لە 20 كەس برینداربوون و ژمارەیەكی دیكەش بە بارمتە گیراون. چەند میدیایەكیش ئاماژە بەوە دەكەن، بەهۆی زۆرینەی بریندارەكان بەهۆی گازەوە بووە.

ئەو چەكدارە لە هۆڵی سینەمای كینۆپۆلیس لە ڤێرنهایم لە نزیك فرانكفۆرت لە رۆژئاوای ئەڵمانیا تەقەی لە خەڵك كردووە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاری هێرشبەرەكە لەلایەن پۆلیسەوە كوژراوە، بەڵام ناسنامەكەی تاوەكو ئێستا ئاشكرا نەكراوە.
Top