له بەریتانیا راپرسی بۆ چوونە دەرەوە یان مانەوە لە یەکێتیی ئەوروپا دەستی پێکرد
لە راپرسییەکەدا، کە سەعات 7 سەرلەبەیانیی بە کاتی بەریتانیا (9 بەکاتی کوردستان) رۆژی پێنجشەممە 23ـی حوزەیرانی 2016 دەستی پێکرد و تاوەکو سەعات 10ـی شەو بەردەوام دەبێت ، 46 ملیۆن و 499 هەزار و 537 کەس مافی بەشداری کردنیان هەیە.
هاووڵاتییانی بەریتانیا لە راپرسییەکەدا، بڕیار دەدەن وڵاتەکەیان لە یەکێتیی ئەوروپا بمێنێتەوە یاخود چیتر وەک ئەندام لە یەکێتییەکە نەمێنێتەوە.
کارتی راپرسییەکە لەسەری نووسراوە، ”ئایا پێویستە شانشینی یەکگرتوو لە یەکێتیی ئەوروپا بمێنێتەوە یان وازی لێ بهێنێت“.
بەپێی راپرسییە میدیاییەکان، کە پێشتر ئەنجام دراون، لایەنگرانی مانەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا زۆرترن و ئەگەری مانەوەی لە ئەو وڵاتە لە یەکێتییەکە زۆرترە.
باسنیوز
