سێ سه‌ربازی روسی له سوریا كوژران
روانگه‌ی سوریا بۆمافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی سوپای سوریا و چه‌كداره‌كانی داعش به‌چه‌كی قورس بۆردوومانی یه‌كتر ده‌كه‌ن و تاوه‌كو رێگری له پێشڕه‌وی هێزه‌كانی به‌رامبه‌ریان بگرن.
داعش وێنەكەی لە مۆبایلی یەكێك لەسەربازە روسیەكانەوە دەستكەوتووە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه هێزه‌كانی سوپای سوریا شارۆچكه‌ی (ئه‌لقه‌نیتره)یان له باشووری شاری سلمیه بۆردوومان كردووه و باس له‌وه‌ده‌كرێت كه زیانی گیانی هه‌یه.
لای خۆیه‌وه ئاژانسی ئه‌عماق بڵاویكردووه‌ته‌وه له شه‌ڕه‌كانی رێگای (ئه‌سریا- ره‌ققه) سێ سه‌ربازی سوپای روسیا كوژراون.
راشیگه‌یاندووه، كه "ئه‌و سه‌ربازانه ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراوه‌وه به ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا له نێوان گونده‌كانی (ئه‌نباج و ئه‌بۆ عه‌لاج) له كاتی هه‌ڵهاتنیاندا كوژراون و هێزه‌كانی داعش‌یش له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامدان.
ئاژانسه‌كه ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه ئه‌و وێنانه‌ی له مۆبایلی یه‌كێك له سه‌ربازه كوژراوه‌كان ده‌ستكه‌وتووه.
دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆیی له سوریا، روسیا راسته‌وخۆ هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌ش به حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كرد و ساڵی رابردووش هێزێكی سه‌ربازی روسیا به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی سوپای سوریا گه‌یشتنه ئه‌و وڵاته.
تائێستا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی روسیا له شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی سوریا كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.
تائێستا روسیا به‌فه‌رمی هه‌واڵی كوژراونی سێ سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌شه‌ڕی رێگای (ئه‌سریا- ره‌ققه) رانه‌گه‌یاندووه و ناتوانرێت هه‌واڵی كوژرانی ئه‌و سه‌ربازانه پشتڕاست بكرێته‌وه.
