کۆنگرێسی ئەمریکا: داعش هێز لە دەرەوەی عێڕاق و سووریادا کۆدەکاتەوە
سایتی (خه‌لیج ئۆنلاین) لە زاری (واشنتۆن تایمز)ەوە بڵاوی کردەوە کە داعش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی تواناكانی كۆبكاته‌وه بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه‌تی، سه‌ركه‌توو بوو له ڕاكێشانی شه‌ڕكه‌ری خۆبه‌خشی نوێ بۆ ناو ڕیزه‌كانی. ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمز دڵنیایی ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكای گواستۆته‌وه له بوونی 6 سوپای نایاسایی (ناسیسته‌می) سه‌ر به رێكخراوی (داعش) كه ئێستا له سێ كیشوه‌ر کار ده‌كه‌ن. ئه‌مه جگه له‌و شانانەی كه هه‌ن له هه‌موو ئه‌وروپا و ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینی گه‌شبینانه‌ی ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆبامایه له بابه‌تی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ڕێكخراوه.
ئاماژه‌ی به‌وەش كردوه كه ئه‌و سوپا نوێیانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستان.
KDP
