ئاژگەیی: دەرچوونی بەریتانیا لە ئەوروپا کاریگەریی بەسەر کوردستان دەبێت

ئاژگەیی: دەرچوونی بەریتانیا لە ئەوروپا کاریگەریی بەسەر کوردستان دەبێت
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا باسی چوونە دەرەوە بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا دەکات و پێیوایە کاریگەریی بەسەر چارەنووسی کوردستانی باشووریش دەبێت.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا رايگەیاند، کە چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا، پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کوردستانی باشوور و دیاریکردنی چارەنووسی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا گەرمتر دەکات و دەیباتە پێشەوە.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 23ـی حوزەیرانی 2016، هاووڵاتییانی بەریتانیا داهاتووی پەیوەندیی وڵاتەکەیان و یەکێتیی ئەوروپا دیاری بکەن. لە راپرسییەکدا، هاووڵاتییانی بەریتانیا، ئەوانەی لە سەرووی 18 ساڵییەوەن، بڕیار لەسەر مانەوە یاخود دەرچوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتیی ئەوروپا دەدەن.

بەپێی راپرسییە میدیاییەکان، زۆرینەی هاووڵاتییانی بەریتانیا لەگەڵ مانەوەی وڵاتەکەیانن لە سنووری یەکێتیی ئەوروپا.

هەروەک خالید ئاژگەیی رایگەیاند، چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتییە بەمشێوەیە کاریگەریی بەسەر وڵاتانی ئەوروپا دەبێت:


پۆلۆنیا، دانمارک، ھۆلەندا و ھەنگاریا:

پارتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتانە، کە دژی مانەوەن لە یەکێتی ئەوروپا، داوای راپرسیی ھاوشێوەی بەریتانیا دەکەن بۆ بڕیاردان لەسەر مانەوە یاخود دەرچوونیان لە یەکێتیی ئەوروپا.

ئەڵمانیا:

بە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتییەکە، ئەڵمانیا ھاوپەیمانێکی گرنگ لەدەست دەدا و باڵانسی ھێز لە بەرژەوەندیی فەرەنسا دەبێت.

سکۆتلەندا:

ئەو هەرێمی بەریتانیا، کە لە 18ـی ئەیلولی 2014 راپرسییەکی نێوخۆیی ئەنجام دا بۆ مانەوە یاخود جیابوونەوە لە بەریتانیا ئەنجام دا و بڕیار لەسەر مانەوە درا، داوای جیابوونەوە لە بەریتانیا دەکات.

بەریتانیا:

بەهۆی ئەوەی دەیڤید کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا یەکێکە لە داواکارانی مانەوە لە یەکێتیی ئەوروپا، بە جیابوونەوەی وڵاتەکەی دەبێ دەست لەکار بکێشێتەوە و کەسێکی دیکە بچێتە شوێنی.

ئیرلەندا:

سنوور لە نێوان خۆی و بەریتانیا دروست دەکا و لەوانەیە خاڵی گومرگییش دابمەزرێنێت.

فەرنسا:

پارتە راستڕەوە توندەوەکان پێش دەکەون و مەترسی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیان لێدەکرێـت.

ئێسپانیا:

ئەو پارتانەی دژ بە یەکێتیی ئەوروپان، پێش دەکەون.

ئیتالیا و یۆنان:

داوا دەکەن رێککەوتنی نوێ لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا واژۆ بکەن.











باسنیوز
Top