مەکگۆرک لە هەولێر بەڵێنی دا دوای رزگارکردنی مووسڵ ناوچەکە سەقامگیر بکرێ

مەکگۆرک لە هەولێر بەڵێنی دا دوای رزگارکردنی مووسڵ ناوچەکە سەقامگیر بکرێ
لە ماوەی نێوان 18تاوەكو 21ـی حوزەیرانی 2016، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش (برێت مەكگۆرك)، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد و مەکگۆرک پشتیوانیی هەر هەوڵێکی راگەیاند کە بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ بێ.


بە هاوڕێیەتی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق (ستیوارت جۆنز)، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەكگۆرك) لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكوومی و ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

لە میانی كۆبوونەوەكانیدا لە بەغدا، نێردەی سەرۆك، (مەكگۆرك)، ستاییشی هێزە ئەمنیەكانی عێراقی كرد بۆ سەركەوتنی ئەم دواییەیان لە فەلوجە. ئاماژەیشی بە ئاستەنگەكانی بەردەم پاككردنەوەی باقی شارەكە دا لەو تەقەمەنیانەی داعش بە چڕی دایناون و، بەڵێنی بەردەوامیی پشتیوانی لەلایەن هاوپەیمانانەوە دا. هەروەها دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق كرد بۆ ئەوە دەستكەوتە گەورانەیش كە لە ماوەی پێنج مانگ و نیوی ڕابردوودا بەدەستیان هێناوە لە پارێزگای ئەنبار و ئازادكردنی حەڵكێكی زۆرو سەنتەری ڕاگوزەری وەك ڕەمادی و حەدیسە و هیت و ڕوتبە، سەرەكیترینیان پاككردنەوەی دۆڵی فوڕات لە داعش.

ئەو هەروەها ستاییشی بوێریی زیاتر لە 20,000 شەڕكەری هۆزەكانی ئەنبار كرد كە یارمەتیی ئەو ئۆپەراسیۆنانەیان داوە لە ڕێی پرۆگرامی حەشدی شەعبیی عێراق.
لە كۆبونەوەكاندا دووپاتی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریكای بۆ هێزە ئەمنییەكانی عێراق كردەوە لە ڕێی ڕاهێنان و لۆجیستیك و پشتیوانیی ئاسمانیەوە، بە ئۆپەراسیۆنی بەردەوامی ڕزگاركردنی گەیارە كە دەبێتە هۆی زیاتر دابڕینی مووسڵ و دانانی بەردی بناغەی بە تەواوی ئازادكردنی شارەكە.

جەختیشی لە بەرپرسیاریەتییان كردەوە بۆ بەدەنگەوەچوونی بارودۆخی مرۆیی لە فەلوجە لە كاتێكدا هەزاران ئاوارە پێویستیی زۆریان بە خۆراك و پەناگە و كۆمەكە. ویلایەتە یەكگرتووەكان گەورەترین بەخشەری كۆمەكی مرۆییە لە عێراق كە نزیكەی 800 ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمەكە مرۆییەكان خەرج كردووە لە ساڵی 2014ـەوە، هەروەها گوتی: "چاوەڕێی ئەوەین ئەو كۆمەكانەمان زیاتر بكەین". ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوشانەكانی لە هاوپەیمانان یارمەتیی كاری مینداماڵینی كۆمپانیای جانووس دەدەن لە ڕەمادی كە سەركەوتووانە یەكەم وەجبەی مینەكانی هەڵگرتەوە كە ڕێگاخۆشكەرە بۆ پڕۆژەكانی سەقامگیریی دەستبەجێ و لە كۆتاییشدا بە سەلامەتی گەڕانەوەی دانیشتووان بۆ ماڵەكانیان.

لەمیانی سەردانەكەیشیدا بۆ هەولێر، نێردەی سەرۆك، (مەكگۆرك) و باڵیۆز (ستیوارت) و كۆنسووڵی گشتی (میتمان)، بەشدارییان لە كۆبوونەوەیەكی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) و ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق (فەلاح ئەلفەیاز) بوون بۆ باسكردنی هەماهەنگی و بەرنامەڕێژی بۆ هەڵمەتی چاوەڕوانكاوی ئازادكردنی مووسڵ لە تیرۆریستانی داعش. (مەكگۆرك) بەڵێنی دا كەوا هاوپەیمانان پشتیوانیی ئەم جۆرە هەوڵانە دەكەن بە درێژایی ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی مووسڵ و قۆناغی سەقامگیركردن لە دوای ئازادكردنی مووسڵ.












KDP
Top