والستریت جۆرنال: ئێران وازی لە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی نەهێناوە

والستریت جۆرنال: ئێران وازی لە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی نەهێناوە
بە گوتەی ژمارەیەك بەرپرسی ئەمەریكی، گەردیلەی یۆرانیۆمیان لە ناوەندی بەرھەمھێنانی وزەی ناوکیی پارچین دۆزیوەتەوە، بۆیە ئێران تۆمەتبار دەكەن كە لە چالاكییەكانی بۆ بەرھەمھێنانی چەكی ناوکی بەردەوامە.

رۆژی دووشەممە رۆژنامەی (والستریت جۆرنال)ی ئەمەریكی ئاشكرای كردووە؛ ھەندێك بەرپرسی ئێستا و پێشووی ئەمەریكا بەهۆی دۆزرانەوەی گەردیلەی یۆرانیۆم لە ناوەندی بەرهەمهێنانی وزەی ناوکیی پارچین پێیان وایە کە ئێران بە نهێنی لەسەر بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی بەردەوامە.

چاودێرانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی وزی ناوکی، سەر بە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نموونەیەک لە خاکی دەورووبەری ناوەندی پارچین یۆرانیۆمیان دۆزیوەتەوە، ئەوەش دەریدەخات کە چالاكییە سەربازییەكانی ئەو ناوەندە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی نەوەستاوە.
Top