گه‌نجێكی به‌ریتانی هه‌وڵی كوشتنی دۆناڵد تره‌مپ ده‌دات
گه‌نجێكی به‌ریتانی به‌ناوی مایكڵ ستیڤان ستاندفۆرد، دوێنێ به‌تاوانی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس‌و ئه‌نجامدانی پشێوی له‌یه‌كێك له‌كه‌مپینه‌كانی دۆناڵد تره‌مپدا سزادرا.
مایكڵ ستیڤان رۆژی 18ی ئه‌م مانگه له‌كه‌مپینی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی دیاری كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه، له‌شاری لاس ڤێگاسی ویلایه‌تی نیڤادا پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی رفاندنی چه‌كی یه‌كێك له پۆلیسه‌كانی پارێزه‌ری كه‌مپینی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا، ده‌ستگیركرا.
ئه‌و گه‌نجه به‌ریتانییه دوای ده‌ستگیركردنی به ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی وتووه: زیاتر له ساڵێكه پلانی كوشتنی دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كانی هه‌بووه‌و به‌مه‌به‌ستی كوشتنی ناوبراو له كالیفۆڕنیاوه چووه‌ته لاس ڤێگاس.
رۆژێك پێش هه‌وڵه‌كه‌ی، مایكڵ ستیڤان چووه‌ته مه‌یدانێكی ته‌قه‌كردن له‌شاری لاس ڤێگاس‌و بۆ یه‌كه‌مجار به ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری گڵۆك-9ملیم 20 فیشه‌كی ته‌قاندووه.
یه‌كێك له‌وته‌بێژانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به رۆژنامه‌ی گاردیانی ڕایگه‌یاندووه: له لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوڵاتییه به‌ریتانییه‌كه‌دا هاوكاریی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن‌و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش له رووداوه‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكاش رۆژی دووشه‌ممه له‌لایه‌ن دادگای لاس ڤێگاسه‌وه ناوبراو وه‌ك "مه‌ترسی بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگه" ناسێندراوه‌و بڕیاری هێشتنه‌وه‌ی به‌بێ كه‌فاله‌تی تاوه‌كو 5ی مانگی داهاتوو بۆ ده‌رچووه‌و بڕیاره له‌و به‌رواره‌دا یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی ستانفۆرد به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌گه‌ر مایكڵ ستیڤان تاوانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێت، ئه‌وا رووبه‌ڕووی زیاتر له 10 ساڵ زیندانی و 250 هه‌زار دۆلار سزای دارایی ده‌كرێته‌وه.
خەندان
