سوپای ئوردن لە سنووری سووریا خرایە حاڵەتی ئامادەباشی

 سوپای ئوردن لە سنووری سووریا خرایە حاڵەتی ئامادەباشی
سوپای ئوردن لە سنووری سووریا خرایە حاڵەتی ئامادەباشی، دوای هێرشێكی خۆكوژی بۆ سەر بنکەیەکی پاسەوانانی سنووری ئوردن و كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك سەرباو.

رۆژی سێشەممە 21-6-2016، هێرشێکی خۆکوژی کرایە سەر بنکەیەکی پاسەوانانی سنووری ئوردن لە نزیک کەمپی رەکبان لەسەر سنووری سووریا.

میدیاکانی ئوردن بڵاوانكردووەتەوە، هێرشەکە خۆکوژی بووە و بەهۆشییەوە ژمارەیەک سەرباز کوژراون و برینداربوونە.

میدیاکانی ئوردن ئاماژەیان بەوەش داوە، زیاتر لە خۆکوژێک هێرشەکەیان بۆ سەر پاسەوانانی سنوور ئەنجامداوە، هیچ خۆکوژێکیش دەربازی نێو خاکی ئوردن نەبووە.











رووداو
Top