کوژرانی جۆ کۆکس کاریگەری لەسەر گشتپرسییەکەی بەریتانیا دەبێت
رای بەشێک لە خەڵکی شانشینی یەکگرتوو وایە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەبێتە سەرەتایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی ئەوروپا، ئەوانەی بۆ رووداو قسەیان کردووە دەڵێن کوژرانی پارلەمانتار جۆ کۆکس کاریگەری دەبێت لەسەر بڕیاری خەڵک و دەنگدەران.
هاووڵاتییەکی دانیشتووی لەندەن راگەیاند: "ئەگەر بەریتانیا یەکێتی ئەوروپا جێبهێڵێت دەبێتە سەرەتایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی ئەوروپا، ئێستا من دڵنیا نیم دەنگ بەچ لایەک بدەم ئەوە لەدەستی خەڵکدایە و لەچاوەڕوانیداین"
کوشتنی پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران لەلایەن تۆمی مەیەر کە سەر بە گرووپێکی تووندڕەوە و دژی بێگانەیە کاریگەری لەسەر دەنگی نەمانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا داناوە بۆ هەندێکیش تەنیا رووداوێکی تراژیدیە.
پات ماسون ئەندامی شارەوانی کۆمونی کێنزینگتن سەر با پارتی لەیبەر بە رووداوی راگەیاند: "بەهۆی کوشتنی جۆ کۆکس و ئەزموونی رابردوی ریفراندۆم لەو باوەڕەدام ئێمە دەمێنینەوە لە یەکێتی ئەورۆپادا"
ئەو ئەندامەی شارەوانی کۆمونی کێنزینگتن هەروەها گوتی"جێگای داخە ئەوەی بەسەر جۆ کۆکس داهات کوشتنی ئەو وەک تاکە کەسێکە کاریگەری لەسەر پرۆسەیەکی ئاواگرنگی ولاتێک نیە ئەوە پرسی داهاتوی ولاتێکە"
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 23-6-2016 گشتپرسی بۆ مانەوە یاخود جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بەڕێوەبچێت.
